دوێنێ چوارشەممە ڕۆژنامەنووسێکی کورد بە ناوی فەردین مستەفایی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە رێگای بانە دەستگیر کرا.
دواى دەستگیرکردنى ئەو رۆژنامەنوسە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و لە ئێستادا چارەنووسی نادیارە.
فەردین مستەفایی بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی "سەقز ڕووداو” و ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسانە.
سەرچاوە/ ئاریان تیڤی