کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت، سبەی چوارشەممە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆبووەوە؛ حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، سبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و تا 15ـی 10 بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە/ ڕووداو