لە سنووری ئیدارەی راپەڕین پێشێلكاری به‌رانبه‌ر په‌یامنێری وێستگه‌نیوز كرا




ئه‌میر حه‌سه‌ن، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ واده‌ی هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستیان به‌ هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری بانگه‌شه‌ كرد، ئێمه‌ش خه‌ریكی رووماڵكردن بووین، له‌لایه‌ن تیمی بانگه‌شه‌ی یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كانه‌وه‌ مۆبایله‌كه‌یان له‌ كامێرامانه‌كه‌م فڕاند.

ئه‌میر حه‌سه‌ن به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: "شەوی رابدوو کاتژمێر 10:30 بەمەبەستی رووماڵکردنی دەستپێکی هەڵمەتی هەڵبژادنەکان چوینە کلکەی کۆڵێن کە پێش ئەو وادەیه‌ی کۆمسیۆن دیاری کردبوو بەشێک لەلایەنەسیاسیەکان دەستیان بەهەڵواسینی پۆستەرەکان کردبوو".

ئه‌وه‌شی وت: "ئێمەسەرقاڵی تۆمارکردنی ڤیدیۆ بوین بەڵام لەلایەن یەکێک لەوتیمانەی بانگەشەیان دەکرد  مۆبایلەکەیان لەدەستی وێنەگرەکەم فڕاند وستیان مۆبایلەکە ببن بەبیانووی ئەوەی کە ئەوان دەرچوون لەڤیدیۆکە".

په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، باسی له‌وه‌شكرد، "دواتر هەرچۆنێک بێت مۆبایلەکەمان وەرگرتەوە، هەر چەندە داوای لێبوردنیان کرد بەڵام بۆ هه‌ر دەبێت پەلاماری رۆژنامەنووس بدەن؟".

كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، هه‌ندێك لایه‌ن به‌ر له‌و واده‌یه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری كاندیده‌كانیان كرد.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 20ی ترشینی یه‌كه‌می 2024 ده‌ستپێبكات، هه‌روه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تا 15ی تریشنی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، واتا ماوه‌ی بانگه‌شه‌ 20 رۆژه‌.


AM:10:46:25/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌