وەرگرتنی خەڵاتی (ستیڤی) لەلایەن دیجیتاڵمیدیای رووداو، کە یەکێکە لە ناودارترین خەڵاتە جیهانییەکانی بواری بزنس میدیا، ئەمە جێگەی دڵخۆشییە بۆ ئێمەو هەموو ئەوانەی پەرۆشن کە ناوی کچان و کوڕانی میدیاکارانی کورد لە بۆنەی جیهانیدا بدرەوشێنەوە.
رووداو یەکێکە لەو دەزگا میدیایانەی کە هاوشانی کەناڵی جەزیرە و CNN خەڵاتەکەی وەریگرتووە.ئەوەش کاریگەری میدیاکە دەردەخات لە سەر ئاستی جیهاندا.
ئەمڕۆ بەناوی سەنتەری میترۆوە چەپکە گوڵی پیرۆزبایمان گەیاندە ئاکۆ محەممەد بەڕێوەبەری کەناڵەکە و هیواداین سەرکەوتووبن.
ئەو چەپکە گوڵەمان بۆ ماندووبونی هەمووکارمەندانی ئازیزی کەناڵەکە.
رەحمان غەریب