کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەموو ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەکەینەوە کە پەیوەندیدارن بەنهێنیى دەنگدانەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادەیى تەواوی خۆیان بۆ دەنگدانى گشتیى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دووپاتدەکەنەوە.
دەشڵێت: هەموو ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەکەینەوە کە پەیوەندیدارن بەنهێنیى دەنگدانەوە و بژاردەى دەنگدەر لە هەردوو دەنگدانى تایبەت و گشتیی نهێنییە و هیچ کەسێک بەکۆمیسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن دەنگدەر دەنگى بە چ لایەنێک داوە.
کۆمیسیۆن داوا لە بەربژێر، حیزب و هاوپەیمانییەکان دەکات پابەندى وەستاندنى بانگەشە بن. هاوکات داوا لە دەنگدەران دەکات لەگەڵ خۆیان مۆبایل نەبەنە بنکەکانى دەنگدانەوە.
-Channel8