كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگەیاند، له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا، 10 سكاڵاى دیكه تۆماركراون و به‌شێك له‌و سكاڵایانه‌ش دوا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه.
تاوه‌كو رۆژى 17 مانگ ژماره‌ى ئه‌و سكاڵایانه‌ى تۆماركرابوون بریتی بوون له 45 سكاڵا و پاش تۆمارکردنی 10 سكاڵای دیکە كۆى سکاڵاکان گەیشتوونەتە 55 سكاڵا.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمرۆ لیستێكى بەناوی سکاڵا تۆمارکراوەکان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌ى تۆماركردنى سكاڵاكان زیادیان كردووه، به‌شێكیان بۆ سه‌ره‌تاى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌شێكیشیان هی دوو رۆژى رابردوون.
به‌پێی لیسته‌كەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، تاوه‌كو ئێستا له سلێمانى 31 سكاڵا و له هه‌ولێر 19 و له دهۆكیش ته‌نیا پێنج سكاڵا تۆماركراون.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌كۆى 55 سكاڵاكه 34 دانه‌یان بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام ئاشكراى نه‌كردووه سزاكه‌یان چییه.
-Channel8