باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق داوا له سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كان ده‌كات په‌له بکەن له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئەمرۆ سێشه‌ممه، 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) رایگەیاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆبووه‌ته‌وه.
لە پەیامەکەیدا، باڵیۆزی ئەمریکا داوای له سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه په‌له له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كردووه له پابه‌ندبوونیان به سیسته‌می دیموكراسی.
-Westga