میترۆ پیرۆزبایی لە باڵوێزو كونسڵی بەریتانیا دەكات




تیمی میترۆ پیرۆزباییان لە باڵوێزو كونسڵی بەریتانیا كرد بە بۆنەی  رۆژی لەدایكبوونی پاشای شانشینی یەكگرتوو چارڵسی سێیەم، هیوایان خواست پاشای شانشینی یەكگرتوو چارڵسی سێیەم  و ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە بەختەوەرو لە تەندروستییەكی باشدا بن.
كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر، بانگهێشتی سەنتەری میترۆیان كرد بۆ ئاهەنگێك بەبۆنەی رۆژی لەدیكبوونی پاشای شانشینی یەكگرتوو چارڵسی سێیەم كە لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

تیمێكی سەنتەری میترۆ پیرۆزباییان لە ستیڤن هیتچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئەندرۆ بیزلی كونسوڵی گشتی لە هەولێر، كە دوو دپلۆماتی نزیكن لە رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن لە عێراق و هەرێمی كوردستان، هیوایان خواست ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە لە تەندروستییەكی باشدا بن.

لەو ئاهەنگەدا سەنتەری میترۆ سوپاسی هەنار مەعروف بەرپرسی بەشی سیاسی كونسڵخانەی بەریتانیایان كرد بۆ بانگهێشتنامەكەیان بۆ سەنتەری میترۆ بە هیوای پەیوەندی نێنوان كونسڵخانەو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بەهێزتر بێت.

پاشای شانشینی یەكگرتوو چارڵسی سێیەم ( چارڵس فیلیپ ئارسەر جۆرج) لە 14ی  تشرینی دووەمی 1948 لەدایكبووە، لە 8ی ئەیلولی 2022، لە شوێنی دایكی شاژن ئێلیزابێت دووەم، دەستبەكاربوو.

ئەم بۆنانە كە سەدان كەس بەشداری تیا دەكەن، سەنتەری میترۆ وەك دەرفەتێك تەماشایان دەكات بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی و دروستكردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ دیپلۆمات و كەسایەتی گشتی و رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان.


PM:11:25:08/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌