ئەمڕۆ ڕێکخراوی كوردستان بۆ چاودێری مافی مرۆڤ وۆرک شۆپێکی لەسەر پێشنیاری هەموارکردنی یاسای ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری کۆمەڵگەی مەدەنی خاتوو سارا ئەیاد عەلاوی و بەرێز فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان وە ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان سازکرد.