پەیامنێرەكەی ئێن ئارتی چاوەڕوانی بڕیاری دادوەرە




ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی دووهەم سایتی ئێن ئارتی بڵاویكردەوە كە  (كارزان تاریق) پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەسەر دۆسیەیەكی رۆژنامەنووسی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی دەستگیركرا.

سەنتەری میترۆ زانیوێتی ئەمرۆ كارزان چووە بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەكەی ، لە بەشی كۆمپیوتەر پێیان ووتوە فەرمانی دەسگیركردنت هەیە، لەو فەرمانگەیە هێشتوویانەتەوە تا هێزێكی ئاسایش هاتووە، گواستویانەتەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی. 
میترۆ پەیوەندی بە ئاسایشی سلێمانییەوە كرد پێان راگەیاندین رادەستی پۆلیسی دەكەین، پاشان گوازرایەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ و  ئێستا چاوەڕوانی بڕیاری دادوەرین بەكەفالەت ئازاد بكرێت.

میترۆ داوا دەكات پەیامنێرەكەی ئێن ئارتی بە كەفالەت ئازاد بكرێت، بە بەندەكانی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەی بكرێت، نەك یاسایەكی تر، ئەو بابەتەی كارزانی لەسەر دەستگیركراوە پەیوەندی بە كارەكەیەوە هەیە نەك بابەتێكی تر.
ئەم مامەڵەیە لەگەڵ رۆژنامەنووسان لە كەیسەكانی تایبەت بە كاری رۆژنامەنووسان و هێشتنەوەی لە گرتوخانەكان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك رەتدەكەینەوە و دەبوو لە ئیختساسی پۆلیس بوایەو بە كەفالەتی شوێنی كاری ئازاد بكرایە.


PM:08:02:26/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌