ڕۆژنامه‌نووس دڵشاد ئه‌نوه‌ر له كه‌لار، بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئەمڕۆ دەیان تۆنی پەتاتە، کولەکەو خەیار داخلی هەرێم کراوە و لە عەلوەی کەلار فەحسیان بۆ کراوە، هەر هەمووی نایترەیتی زۆر لە ستاندارد بەرزتر بووه، واتە ئەم بەرهەمانە ئەوانەن کە مرۆڤ توشی سەرەتان دەکەن!
دڵشاد ئه‌نوه‌ر، ئاشكرایكردووه، بار لە ئێرانەوە دێت، کۆمپانیای سەر بە یەکێتی لێرە لەسەری دەنوسن (المنتج المحلی) "به‌رهه‌می ناوخۆیی" واتە بەروبوومی ئێرانی دەکەنە بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم، بۆ ئەمەش هەر کتابێک "نوسراوێك" لەلایەن کۆمپانیاکەی یەکێتییەوە ٢٥ هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێت، "ورد‌و درشتی ئەمەی من باسی دەکەم، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ، ئەوەی دەڕواتە ڤیستیڤاڵەکانی بازاڕ‌و باسی بەروبوومی ناوخۆیی دەکات هەر هەمووی ئاگادارە " گەر واش نییە، با سکاڵا تۆمار بکات.
هه‌روه‌ها دڵشاد ئه‌نوه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس كه له "ده‌نگی ئه‌مریكا" كار ده‌كات ده‌ڵێت، یەکێتی لە بان ڕاستایی نزیک کەلار، واتە چەند کیلۆمەترێک ئەودیوی ساڵح ئاغا، شوێنێکی دابینیکردووەو دەوروبەرەکەی بە کۆنکریت بەرز کردووەتەوە، کاتێک لێ نزیک دەبیتەوە وا دەزانی دەزگایەکی ئەمنییە، کاتێک سەیری ناوەوە دەکەیت پڕە لە باری بە تەنسیق "هه‌ماهه‌نگی"ی هاوردە کراوو بە تەنسیق رەوانە کراو.. خۆ هەموو کەلار دەتوانێت لە پردەکەی گردە گۆزینە بپەڕێتەوەو ئەم شوێنە ببینێت..
سەرچاوە/ پەیام