خێزانی كچێكی ئێزیدی خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ باشوری قه‌زای شه‌نگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا پێشبینیان نه‌ده‌كرد دوای ئه‌وه‌ی داعش له ساڵی 2014دا هێرشی كرده سه‌ر گونده‌كه‌یان و كچێكیانی رفاند، تا ئێستا كچه‌كه‌یان له ژیاندا مابێته‌وه، هه‌ربۆیه گۆڕێكیان وه‌كو هێمایه‌ك بۆی هه‌ڵكه‌ند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای زیاتر له 10 رۆژ كچه‌كه‌یان گه‌ڕایه‌وه.
كچێكی ئێزیدی به‌ناوی سلڤانا خدر دوای ئه‌وه‌ی له مانگی (ئاب/8)ی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له گوندی كۆچۆی سه‌ر به‌قه‌زای شنگال رفێندرا، ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خێزانه‌كه‌ی له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له پارێزگای دهۆك.
ساڵانێكی زۆره چاوه‌ڕێی ئه‌م ڕۆژه‌م
له دیمه‌نێكدا كه خۆشی و خه‌م تێكه‌ڵ بو، سلڤانا خدر هه‌سته‌كانی خۆی ده‌ربڕی و وتی، "ساڵانێكی زۆره چاوه‌ڕێی ئه‌م ڕۆژه‌م، ئێستاش دڵخۆشم به ناسینی تاكه خوشكه‌كه‌م كه له خێزانه‌كه‌مدا له ژیاندا ماوه‌ته‌وه".
باوكم و برا گه‌وره‌كه‌م له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون
له ورده‌كارییه به ئازاره‌كاندا چاره‌نوسی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، "باوكم و برا گه‌وره‌كه‌م له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون، ئێمه‌ش هیچ له‌باره‌ی چاره‌نوسی دایكم و برا بچوكه‌كه‌م نازانین، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا بێسه‌روشوێنن".
پێمانوابو كوژراوه، بۆیه گۆڕێكی ڕه‌مزییان بۆی هه‌ڵكه‌ند له گۆڕستانی كۆچۆ
یه‌كێك له كه‌سوكاری سلڤانا خدر، به ناوی ڕه‌عد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، "دوای ئه‌وه‌ی داعش له ساڵی 2014 هێرشیكرده سه‌ر ناوچه‌كانی شنگال، سلڤانا ڕفێندرا و دوای گه‌ڕانێكی زۆر به‌دوای چاره‌نوسیدا بێ ئه‌نجام بوین و پێمانوابو كوژراوه، بۆیه گۆڕێكی ڕه‌مزییان بۆی هه‌ڵكه‌ند له گۆڕستانی كۆچۆ".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه سلڤانا به سه‌لامه‌تی گه‌ڕایه‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی و هه‌ست به خۆشییه‌كی وه‌سف نه‌كراو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م ساته‌وه‌خته چاوه‌ڕواننه‌كراوه".
گوندی كۆچۆ یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی ئێزیدی كه زۆرترین زیانی له‌شكركێشی داعش له ساڵی 2014 به‌ركه‌وتوه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و گونده شاهیدی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی دڕندانه بوه، كه بوه هۆی ئاواره‌بون و بڵاوه‌پێكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی و له‌ده‌ستدانی سه‌دان كه‌س.
سەرچاوە/خەندان