مەهناز تراحە ڕایگەیاند، لە زیندانی ئەوین مافی یاسایی زیندانیان وەک مۆڵەت و ئازادکردنی مەرجدار پێشێل دەکرێت، دەشڵیت، لە زیندانی ئەوین چەندین مانگ داوای مۆڵەتی پزیشکی دەکەین، بەڵام مۆڵەتی پزیشکیمان پێنادرێت.
مەهناز تراحە زیندانیی سیاسیی لە زیندانی ئەوین سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ژنانی زیندانەکە سەما دەکەن پەیامێكی لە ڕێگەی ئاژانسی ئێران ئینتەرناشیۆنالەوە بڵاوکردەوە.
مەهناز تراحە دەڵێت، ئێمە لە زیندان گۆڕانی دەڵێین و سەما دەکەین، ئەو زیندانییەی دەسەڵات پێی دەڵێت هۆتێل، ئێمە تێیدا بەرگەی دووری خۆشەویستانمان دەگرین.
مەهناز تراحە ڕایگەیاند، لە زیندانی ئەوین مافی یاسایی زیندانیان وەک مۆڵەت و ئازادکردنی مەرجدار پێشێل دەکرێت.
دەشڵیت، لە زیندانی ئەوین چەندین مانگ داوای مۆڵەتی پزیشکی دەکەین، بەڵام مۆڵەتی پزیشکیمان پێنادرێت.
ئەوەش لەکاتیکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە زیندانی ئەوین بڵاوکرایەوە کە لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت ژنانی زیندانی ئەوین گۆڕانی دەڵێن و سەما دەکەن، کە ئەوەش لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە کاتی سەرهەڵدانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” مەهناز تراحە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و دواتر ئازاد کرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣ بە تۆمەتی”کۆبوونەوە و پیلانگیری و پرۆپاگەندە دژ بە دەوڵەت” لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بە دوو ساڵ و نۆ مانگ زیندانیی کردن سزا درا و بۆ زیندانی ئەوین گوازرایەوە.
شایەنی باسە، پێشتر مەهناز تراحە لە نامەیەکدا ڕەخنەی لە کەمتەرخەمی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دۆخی ژنانی زیندانی و مەترسی لەسێدارەدانی سێ لە ژنانی زیندان گرت لەوانە پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی.
سەرچاوە/ ڕۆژنیوز