تۆڕی هاوپەیمانی19 سەبارەت بە كۆنگرە رۆژنامەگەرییەكەی پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح



سەبارەت بە كۆنگرە رۆژنامەگەرییەكەی پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح
بەردەم دەرگای پەرلەمانی شوێنی ناڕەزایەتی، گردبونەوەو و خۆپیشاندان و هەر شێوازێكی تری دەربڕینی ئاشتیانەیە، نابێت هیچ هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لەم مافە بێبەش بكرێت، گەر بێبەشكرا ئەوە ماڵی گەل نامێنێت.
بەڵام ئەو ئازادییە، رەها نییە بە تایبەت كاتێك سنوری ئازادی ئەویدی ببەزێنیت، یان هەرشێوازێكی تری رێگری بۆ (ئەویدی جیاواز) لە دەربڕینیدا دروستبكات.
پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح كۆنگرەی رۆژنامەگەری هەبوو، دەكرا ئەو كەسەی قسەكانی پێبڕی بوەستێت تا پەرلەمانتارەكە قسەكانی تەواو بكات و پاشان لە هەمان كۆنگرەی رۆژنامەگەری بیروبۆچوونی خۆی بخاتە روو.
ئەو هەڵسوكەوتە، فشارو هەرەشەی پێوە دیار بوو، قبوڵكراو نییە. 
تۆڕی هاوپەیمانی19 بۆ ئازادی رادەربڕین


AM:12:19:24/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌