لە 48 گردبووەوەدا دووانیان بەهێز بڵاوە پێكراوە



لە بەندی 19 جاڕنامەی گەردوونی مافی مرڤدا، وەك بەندێكی سەربەخۆ گوزراشت لە لە مافی ئازادی رادەربڕین دەكات كە تیایدا هاتووە: هەموو كەسێك مافی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕینی هەیە، مافەكەش بریتییە لە هەڵگرتنی بیروڕای خۆی بەبێ دەستوەردان، و گەڕان یان وەرگرتنی زانیاری و بیرۆكە و گواستنەوەیان، لە ڕێگەی میدیاوە، بەبێ گوێدانە هەر ئاستەنگێك.

تۆڕی هاوپەیمانی 19، بە ئامانجی چاودێریكردن و پێشخستن و پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستانی عێراق كار دەكات وەك لە مادەی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە.

خۆپیشاندان و گردبونەوەی مەدەنی ئاشتیخوازان مافێكی سەرەتایی هەموو هاوڵاتییەكە، یەكێكە لە ئامرازەكانی دربربڕینی بیروڕا لە سۆنگەیەوە چالاكیی هاوڵاتیان لە دەربڕینی داخوازییەكانیان بۆ مانگی كانونی یەكەمی 2025 دەخەیەنە روو.

لە مانگی كانونی دووەمی 2025 لە هەرێمی كوردستان 48 گردبونەوەو خۆپیشاندان، نارەزایەتی، كۆنگرەی رۆژنامەوانی و بایكۆت و مانگرتن ئەنجامدراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

• یەك جار گازی فرمێسك رێژ بەكار هێنراوە و دوو جاریش بە زەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كردووە.
• لە تەواوی خۆپیشاندانەكاندا 15 كەس( نافەرمی) دەستگیركراون.
• دەزگاكانی میدیا لە زۆربەی جاردا كۆنگرەی رۆژنامەوانیان بۆ رێكخستوون.
لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان:
سلێمانی: 19
هەولێر: 12
ئیدارەی گەرمیان: 7
ئیدارەی راپەڕین: 5
هەڵەبجە:4
دهۆك:1
جۆری نارەزایەتییەكان:
گردبونەوە و نارەزایەتی: 38
خۆپیشاندان و داخستنی شەقام: 5
هەڵدانی خێمەو مانگرتن: 3
بایكۆت: 2
بابەتی نارەزایەتییەكان: 
موچە و شایستە داراییەكانی مامۆستاو فەرمانبەران: 12
خزمەتگوزاری: 11
دامەزراندن: 4
هاتوچۆ و رێگاو بانەكان: 4
مافی رۆژنامەنووسان : 2
خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان: 1
مافی ژنان و منداڵان: 1
ئەوانی تر: 13


تۆڕی هاوپەیمانی 19:
ئەم تۆڕە لە نیسانی 2024 دامەزراوە، پێك دێت لە كۆمەڵێك داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەكانی میدیا، لە هەرێمی كوردستان، كاردەكات، بۆ چاودێری و بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین، ناوی تۆڕەكە لە بەندی 19 لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرڤەوە، وەریگیراوە.

هاوپەیمانەكانمان
ئەم تۆڕە لەگەڵ داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەكانی میدیا،  كاردەكات، بۆ چاودێری و بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین.


AM:11:53:03/02/2025




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌