تەنیا لە مانگى 1ـى ساڵى 2025 دا، 48 گردبوونەوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە هەرێمى کوردستان ئەنجامدراون کە دوانیان بە هێز بڵاوەى پێکراوە و 15 کەسیش دەستگیرکراون.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 بڵاوى کردەوە، لە مانگی كانونی دووەمی 2025 لە هەرێمی كوردستان 48 گردبونەوەو خۆپیشاندان، نارەزایەتی، كۆنگرەی رۆژنامەوانی و بایكۆت و مانگرتن ئەنجامدراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
•یەك جار گازی فرمێسك رێژ بەكار هێنراوە و دوو جاریش بە زەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كردووە.
•لە تەواوی خۆپیشاندانەكاندا 15 كەس ( نافەرمی) دەستگیركراون.
•دەزگاكانی میدیا لە زۆربەی جاردا كۆنگرەی رۆژنامەوانیان بۆ رێكخستوون.
ئەنجامدانى خۆپیشاندان لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان:
سلێمانی: 19
هەولێر: 12
ئیدارەی گەرمیان: 7
ئیدارەی راپەڕین: 5
هەڵەبجە:4
دهۆك:1
تۆڕەکە جۆرى ناڕەزایەتییەکانى بەم شێوەیە دابەشکردووە، 38 دانەیان گردبوونەوە بووە و 5 خۆپیشاندان و داخستنى شەقام و 3 هەڵدانى خێمە و دوو بایکۆت، تۆمارکراون.
هەروەک ئەوەشخراوەتەڕوو کە 12 خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى بۆ موچە و شایستە داراییەکانى فەرمانبەران و مامۆستایان بوون و 11 دانەیان بۆ خزمەتگوزارى و چوار دانەیان بۆ دامەزراندن و 4 دانەى دیکەشیان بۆ هاتوچۆ و رێگاو بان بووە، بۆ ماقى رۆژنامەنوسان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و مافى ژنان و منداڵان و هەندێ چین و توێژى تر 17 خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى دیکە بەڕێوە چوون.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا دەكات:
ئەم تۆڕە لە نیسانی 2024 دامەزراوە، پێك دێت لە كۆمەڵێك داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەكانی میدیا، لە هەرێمی كوردستان، كاردەكات، بۆ چاودێری و بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین، ناوی تۆڕەكە لە بەندی 19 لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرڤەوە، وەریگیراوە.
تۆڕى 19 لە بەندى 19ـى جاڕنامەى گەردوونى مافى مرۆڤدا هاتووە، وەك بەندێكی سەربەخۆ گوزراشت لە لە مافی ئازادی رادەربڕین دەكات كە تیایدا هاتووە: هەموو كەسێك مافی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕینی هەیە، مافەكەش بریتییە لە هەڵگرتنی بیروڕای خۆی بەبێ دەستوەردان، و گەڕان یان وەرگرتنی زانیاری و بیرۆكە و گواستنەوەیان، لە ڕێگەی میدیاوە، بەبێ گوێدانە هەر ئاستەنگێك.
سەرچاوە/ +964