پێشوازی لە دادوەر رزگار محمد ئەمین



ئەمرۆ 4ی شوباتی 2025، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان كرد لە دادوەر رزگار محمد ئەمین و پارێزەر نەجات محمد كرد.
دیدارەكە دەرفەت بوو، بۆ ئاشنا بوون لە ئەزموونی دادوەر رزگار محمد ئەمین لە كەیسەكانی تایبەت بە ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری.
حاكم رزگار دەستخۆشی لە هەوڵەكانی سەنتەری میترۆو تۆڕی هاوپەیمانی 19 كرد بۆ چاودێریكردنی مافی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری.

لەو دیدارەدا پارێزەری بە ئەزموون نەجات محمد خۆشحاڵی دەربڕی بە چالاكییەكانی سەنتەری میترۆ و راپۆرتەكانی لە بواری رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری و هەنگاوەكانی تۆڕی 19 بۆ چاودێری ئازادی بیروڕا.

تۆڕی 19 بۆ چاودێری ئازادی، تۆڕێكە ئەركی چادێریكردنی مافی مرۆڤە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات. 
ئەم تۆڕە لەگەڵ داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەكانی میدیا،  كاردەكات، بۆ چاودێری و بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین. 

سەنتەری میترۆ سوپاسی دادوەر رزگار و پارێزەر نەجات، بۆ سەرنج و پێشنیازەكانیان بە مەبەستی پێشخستن و كاریگەری چالاكییەكان.


PM:09:44:04/02/2025




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌