نزیكەی 10 ساڵە هاوكارمان مەسعود مەلا هەمزە، سكرتێری رۆژنامەڤانی كۆسرەت رەسول دەناسین، پشتیوانیمان لێدەكات، بەشداری چالاكیمان دەكات، رەخنەمان لێدەگرێت، پێشنیازمان لۆ دەكات، تەنانەت لەو كاتانەی هەڵوێستی میترۆ لەسەر سیاسەتەكانی بە دڵی ئەو نەبووە لێمان دانەبڕاوە.
هاوڕێیانە مامەڵە دەكات، وەك هەندێك كۆنە قین نییە كە لە دەورانێكدا میترۆ وەك ئەو بیرناكاتەوە سەنگەری لێ بگرێت، بایكۆتی چالاكی بكات، یان تۆمەتی بۆ هەڵبەستێت.
كە لە هەولێرەوە دێت هەواڵێك دەپرسێت یان سەداردانێكمان دەكات، ئێمەش لەم سەردانەیەدا هەرچی لە دڵماندا بوو بۆمان هەڵڕشت.
ئەو هەر "پشتی برادەرەكانی لە عەردی نەدەدا".
سوپاس بۆ سەردانەكەت مەسعودی مەلا هەمزەی ئازیز، دۆستی راستەقینەی میترۆ.