ئەمڕۆ، ٢٧ی شوبات ٢٠٢٥، شایی ئاسۆ و سێوە سیروان بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ و تۆڕی 19, بەشداربوون لە سیمپۆزمی "ڕۆڵی دامەزراوە زانستییەکان لە پەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیان” کە لەلایەن کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور ساز کرابوو.
لەم سیمپۆزمەدا کە لەلایەن توێژەر و مامۆستا و دکتۆری خاوەن ئەزمونەوە پێشکەش کرا، باس لە چۆنییەتی بنیاتنان و پەرەپێدانی کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز و گشتگیر لە ڕێگەی پەروەردە و دامەزراوە زانستییەکانەوە کرا.