گفتوگۆی پرۆژەیەكی میدیایی نوێ



1-5-2025 لەگەڵ هاوكارانمان ( ئازاد عوسمان، دڵشاد ئەنوەر)، بە ئامادەبوونی رۆژنامەنووس كاژاو جەمال، گفتوگۆمان لەبارەی پرۆژەیەكی میدیای نوێ كرد، كە بیرۆكەی رۆژنامەنووسی بە توانا (دڵشاد ئەنەوەر)ە.

بە پێی ئەزموونی كاركردنی هاوكارانی و چاودێری سەنتەری میترۆ لەگەڵ (دڵشاد ئەنوەر)، رۆژنامەنووسێكە شایەنی ئەم ناوەیە، زانیاری و دیكۆمێنت راپۆرتەكانی پشتراسكردۆتەوە، دووربووە لە بوختان و ناوزڕاندن و تەشهیركردن و تۆمەتی بێ بەڵگە، لەسەردەمی هاوڵاتییەوە تا ئەم دواییەی دەنگی ئەمریكا وەك رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆ كاری كردوە، پیشەكەی بە مەبەستی خراپ و مەرامی كەسی بەكارنەهێناوە.

وەكو سەنتەری میترۆ پێشوازیمان لە بیرۆكەكەی كرد، پشتیوانی تەواومان بۆ دەربڕی، هیوادارین بیرۆكەكەی كامڵ بێًت و بەكارەكەی سەركەتوو بێت.


PM:04:40:03/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌