میترۆ بەشداری كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "دەنگی ژنانی بێسنوور" كرد



ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایاری 2025، لە شاری هەولێر  سەنتەری میترۆ بەشداری لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "دەنگی ژنانی بێسنوور" كرد، كە بەپاڵپشتیی حكومەتی فەرەنسا و بە ئامادەبوونی 60 ژنی خاوەن دەنگ و كاریگەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باكووری ئەفریقیا و ئەورووپا بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ دەخایەنێت.
ئەمە یەكەمین چالاكی نێودەوڵەتی كۆڕبەندی VFSF، دەستپێشخەری ڕێكخراوی ناحكومی AHJ  رێكخراوە 60 ژن لە ناوچەی MENA و ئەوروپا كۆدەكاتەوە.
لە رێی چالاكییەكانی كۆنفرانسەوە گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێكی سەرەكی دەكرێت كە بریتین لە مافەكانی مرۆڤ، گۆڕانی كەشوهەوا، ژیریی دەستكرد و كاریگەرییان لەسەر ژنان و رۆڵی ژنان لەو بوارانەدا.
پانێلەكانی رۆژی یەكەم تیشكخرایە سەر ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاكوان لە ناوچەكانی ململانێ و شەڕ كە لەو بارودۆخانەدا ژینگەی كۆمەڵایەتی و پیشەیی دەكەونە مەترسییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامن لەروماڵكردن و بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ، ئاشتی و كەشوهەوا- و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا دەستپێشخەری Voix des Femmes Sans Frontières - VFSF (دەنگی ژنان بەبێ سنوور) دروستكرا، بە ئامانجی دەرخستنی دەنگی ژنان.
یڕیارە سبەینێ گفتۆگان لەبارەی مافی مرۆڤ، ئازادی ڕۆژنامەگەری ، یەكسانی، كەشوهەوا و AI ودادپەروەری و بارودۆخی ژنانی رۆژنامەنوس، مەتەرسی بۆ سەر چالاكوانانان بەردەوام بێت.



AM:12:04:04/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌