سەردانی ژیار فایەق بۆ سەنتەری میترۆ



بەر لەسەفەركردنی كامێرامان و دەرهێنەر (ژیار فایەق) باسمان لە پەیوەندی ئازادی و داهێنان و ئەو فاكتەرانە كرد كە ڕۆحی داهێنان دەكوژن.
دەستبردن بۆ هەندێ چیرۆكی هەستیار لە لایەن نوسەران و دەرهێنەرانی فیلم، قورسە چونكە لە پڕێكا چەندین دەسەڵاتی تری دەرەوەی دەسەڵاتی رەسمی دەبنە فشارو جێگرەوەی حكومەت لە بڕیاردان لەسەر هەندێ كاری هونەری.
بە بێ ئازادی، داهێنان پاشەكشە دەكات، پەیوەندی نێوان ئازادی و داهێنان پەیوەندییەكی ژیانییە، سەنتەری میترۆ پشتیوانی بۆ دەرهێنەر (ژیار فایەق) دەربڕی.


AM:10:44:08/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌