میترۆ بەشداری دەکات لە پێشانگای هونەریی “سەد و یەک چیرۆکە تابلۆ”




سەرباری  کار و چالاکی سەنتەری میترۆ، کاتیشمان تەرخان کردووە بۆ جوانییەکانی ژیان، لەوانەش هونەر.
ئەمڕۆ، ٨ی ٥ی ٢٠٢٥، بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ، سێوە سیروان بەشداری کرد لە پێشانگای هونەری (د. محەمەد فەتاح) بە ناونیشانی "سەد و یەک چیرۆکە تابلۆ”.
دەقێک پێشەکی لە نووسینی هونەرمەند، "ئەمە پێشانگای ٢٢هەمینی بەندەیە، سەد و یەک چیرۆک کە هەر یەکەیان هەڵگری پەیامێکن. من قسە لەسەر دنیای جوانی و ژینگەی دروست بۆ مرۆڤ دەکەم.. من دەڵێم با جوانییەکان بپارێزین.. لە ئاکار و مرۆڤ دۆستی و هەڵوێستی جوانی مرۆڤایەتی و نەهێڵین وەیشومەی رق و کینە و ڕێزنەگرتن بگاتە لامان.”


PM:10:29:08/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌