سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ ئەو چالاکوان و رۆژنامەوانانەی هەولێر و دهۆک کە دەستگیرکراون سیخوڕ نین، بەڵکو سەرجەمیان لەسەر دەربڕینی ڕای ئازاد دەستگیرکراون تەنانەت لەناو ئەوانەدا کەسانێک هەن کەلەسەر ئیمۆجی و کۆمێنت و لایک دەستگیرکراون.
کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، "ئەو ڕۆژنامەوان و چالاکوانانەی کە لەئێستادا لەسنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون لەسەر دەربڕنی بۆچوونی ئازادە، ئه‌گه‌ر ئیمۆجی بڵاوبكرێته‌وه و كۆمێنت بنوسی، ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی لەگه‌ڵ بكرێت ده‌بێت بانگی بكرێت، به‌یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی كاربكرێت و غه‌رامه‌یه‌كی ماددی بكرێت 300 هه‌زار هه‌تا ملیۆنێك دینار، چونكه ده‌ستگیركردن له‌یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه كه‌واته كاره‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه".
باسی لەوەشکردووە، "زۆر نیگه‌رانم و زۆریش مه‌ترسیم هه‌یه كه ئازادی ورده ورده به‌رته‌سك بكرێته‌وه و قۆرخ بكرێت و بكرێت به‌وه‌ی، كه له‌سه‌ر وشه خه‌ڵك بگیرێت، ئازادی كه خۆمان ده‌ستمان پێكرد و هه‌شتا ساڵ ژێر ده‌سته‌بووین ئێستا كه ئازادبووین ناكرێت ئێمه خۆمان ئازادی به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه".
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان ئاماژەی بەووەشکردووە، ئەگەر کەسێک دادگایی دەکرێت با لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا بێت کە لە پەرلەمان دەنگی لەسەردراوە، نەک خەڵک زیندانی بکرێت لەسەر ئەوەی چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە، یان ئیمۆجی داناوە و لایکی کردووە، یان گۆرانی لەسەر پەرلەمان وتووە، ئەگەر بەم شێوەیە ئازادی بەرتەسک بکرێتەوە، قۆناغێک دێتە پێشەوە کە چەکوش شوێنی قەڵەم بگرێتەوە.
-knnc