دەستخۆش و ماندوو نەبن
AM:11:44:13/02/2021

لە خولی 36ی نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر پێشنیازی شاندی ئیسپانیا لە یونسكو 13 ی شوبات وەك رۆژی جیهانی رادیۆ راگەینرا. راگەیاندی رۆژێك جیهانی بۆ رادیۆ لە پای ئەو خزمەتانەوە بوو، كە ئەم ئامرازی راگەیاندنە پێشكەش بۆ بیسەرانی دەكات.

دەتنیشانكردنی ئەم بەروارە هاكات بوو لە گەڵ دامەزراندنی یەكەمین رادیۆی نەتەوەیەكگرتاوەكان لە ساڵی 1946، بۆیە ئەمڕۆ سەرجەم ئاژانسی نەتەوەیەكگرتوەكان ئەم یادە دەكەنەوە .

رێكخراوی پەروەردەو زانست و رۆشنبیری سەر بە نەتوەیكگرتوەكان یۆنسكۆ، ساڵانە لەم رۆژەدا هەڵمەتێك رادەگەیەنێت وەك یەكسانی نێوان هەردو رەگەزو رۆڵی لاوان لە گەشەپێدان و رۆڵی رادیۆكان لە كاتی كارەسات و روداوی كتوپڕ ، بۆ ئەمساڵ یۆنسكۆ رۆڵی رادیۆكانی لە سەردەمی كۆرۆنادا بەرز نرخاندووە بۆ رووبەرووبونەوەی هەواڵی چەواشە و بڵاوكردنەوەی خۆپارێزی تنەندروستی.

لە رۆژی جیهانییاندا سەنتەری میترۆ پیرۆزبایی لە سەرجەم كارمەندانی  رادیۆكانی كوردستان دەكات، رۆڵیان لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و پێدانی زانیاری راست لە سەردەمی بڵاوبونەوەی كۆرۆنادا بەرز دەنرخێنێت و  داوا دەكات ببنە سەكۆیەك بۆ دەنگی خەڵكی كوردستان و بڵاوكردنەوە زانیاری راست و مینبەرێك بۆ بیرورای جیاوازو گوزارشت لە فرە رەنگی كۆمەڵگەی كوردستانی بكات.