سێیه‌مین خولى رۆژنامه‌نوسى له ‌سلێمانى له‌ لایه‌ن سه‌نته‌رى میترۆ و رێكخراوى CDO ده‌ستیپێكرد




رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و سەنتەری میترۆ METRO بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزكردنی توانای رۆژنامەنوسانی پێكهاتە جیاوازە ئاینی و نەتەوەییەکان خولێکى بۆ ڕۆژنامەنوسانی پێکهاتەکان كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى شوباتى 2021، له‌ شارى سلێمانى رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و سەنتەری میترۆ METRO بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزكردنی توانای رۆژنامەنوسانی پێكهاتە جیاوازە ئاینی و نەتەوەییەکان خولێکى بۆ ڕۆژنامەنوسانی پێکهاتەکان كرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ سێیه‌مین خوله‌ كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و سەنتەری میترۆ METRO، ده‌كرێته‌وه‌ خوله‌كه‌ش بۆ ڕۆژنامەنوسانی (سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک و موسڵ)ه‌، هه‌روه‌ها خوله‌كه‌ بۆ ڕۆژنامەنوسانی پێکهاتەکان وەک ( کاکەیی، یەزیدی، زەردەشتی، کلد و ئاشور- سریانی، بەهایی، تورکومانی، شەرکەزی، ئەرمەنی، شبک، یەهودی، صائبی و هتد)، لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، موسڵ) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هه‌روه‌ها خوله‌كانیش به‌م شێوه‌ى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، کۆرسی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە- شوێنی کۆرس: شاری سلێمانی، رێکەوت 16 بۆ 18ى شوباتى 2021، كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه‌، کۆرسی پارێزگای کەرکوک -شوێنی کۆرس: شاری کەلار، رێکەوت 23 بۆ 25ى شوباتى 2021 ده‌بێت، کۆرسی پارێزگای نەینەوا/موسڵ- شوێنی کۆرس: شاری هەولێر، رێکەوتى 8 بۆ 10ى ئازارى 2021 ده‌بێت.

ئامانج له‌ خوله‌كه‌ش بۆ بنیاتنانی توانستی بەشداربوانە لە بواری راپۆرت نوسین و چاودێریكردنی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری، لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانیان، دیاریكردنی مافی پێكهاتەكان بە یاساكانی عێراق و پێوەرە نێودەوڵه‌تییەكان.

هاوكات ئەم خولە دوو قۆناغە، قۆناغی تیۆری و بۆ ماوەی سێ رۆژ ، پاشان لە قۆناغی پراكتیكدا بۆ ماوەی یەك مانگ لە دامەزراوەیەكی میدیا كار دەكەن، خولەكان بە زمانی (عەرەبی) پێشكەش دەكرێن، ئەگەر پێویست هەبوو بە وەرگێڕ، ئامادە دەكرێت.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگەنیوز لەتیلیگرام

مەرجەكانی بەشداریكردنیش له‌ خوله‌كه‌ ده‌بێت:رۆژنامەنوس بێت (هەردوو رەگەز)، لە پێكهاتە ئاینییەكان، تەمەنی لە نێوان (18 بۆ 40 ساڵ) بێت، ئەزمونی لە كاری رۆژنامەنوسی كەمتر نەبێت لە شەش مانگ، لانەی كەم دوو راپۆرت یان هەواڵی بڵاوكراوەی هەبێت لە راگەیاندنەكان (بینراو، بیستراو، نوسراو، ئەلكترۆنی)، پابەند بێت بەرنامەی كات و رۆژانی خولەكە.

 

-westga






AM:11:56:16/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌