رۆژنامەنوس یان كارمەندی كۆمپانیای ریكلام؟



ئەم بەیانییە لە هۆڵی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت، شاری سلێمانی، مولتەقای میدیاكارانی عێراق، دیدارێكی سازكرد دەربارەی روماڵكردن لە كاتی هەڵبژاردندا.

لە دانیشتنی یەكەمدا هەر یەك لە رێكخەری میترۆ، سەرۆكی سەنتەری پاراستنی رۆژنامەنوسانی ئەردەنی نیزال مەنسور، ئەسما حوسەینی بەرێوەبەری نوسینی رۆژنامەی ئەلئەهرامی میسری، علی حاج یوسف بەرێوەبەری رادیۆی ئەلجوهەرەی تونسی، نوری حەمدان سەرۆكی مولتەقای میدیاكارانی، وتەیان دەربارەی بابەتەكە پێشكەش كرد.

لەم دیدارەدا سەرۆكی سەنتەری پاراستنی رۆژنامەنوسانی ئەردەنی نیزال مەنسور، چەند پرسیارێكی گرنگی ورژاند دەربارەی كاری رۆژنامەگەری لە سەردەمی هەڵبژاردنەكاندا ووتی:

ئایا ئاساییە رۆژنامەنوس ببێتە بەرپرسی میدیای كاندیدێكی دیاریكرا؟ دەكرێت رۆژنامەنوس تەنها روماڵی چالاكی یەك كاندید بكات و كاندیدەكانی تر فەرامۆش بكات؟ ئایا راستە رۆژنامەنوس بەرنامەی یەك كاندید بە باش بزانێت هێرش بكاتە سەر بەرنامەی ئەوانی تر؟ ئایا دەبێت بە یەك مەسافە لەگەڵ هەموو كاندیدەكان بوەستێت یان رۆژنامەنوس وەك كارمەندی كۆمپانیای ریكلام مامەڵە بكات و چاوی یەك كاندید بینێت و ریكلامی بۆ بكات؟ ئەگەر وایكرد ئایا جیاوازی نێوان رۆژنامەنوسێك و كارمەندێكی بواری ریكلامكردن چییە؟ پرسیارگەلێكی گرنگە، وایە؟




PM:02:57:16/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌