پێشوازیمان لە هاوكارانمان لە بەڕێوەبەری ( North Press Agency) (شیروان یوسف) و هاوكارەكانی.




پێشوازیمان لە هاوكارانمان لە بەڕێوەبەری ( North Press Agency) (شیروان یوسف) و هاوكارەكانی.
باسیان لە دامەزراوەكەیان كرد ئاژانسێكی كوردستانی رۆژئاوایە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بابەت و هەواڵ بڵاودەكەنەوە، لە چواچێوەی هاوپەیمانی دژ بە داعش، پشتیوانی ئەكرێت، زیاتر لە لە 80 رۆژنامەنوس كاری تێدا دەكات، 40 پەیامنێریان لەناو سوریا كاردەكەن.

كۆبونەوەكە بۆ هەمئاهەنگی و هاوكاری رۆژنامەنوسانی رۆژئاوا لە كردنەوەی خولی پێشكەوتوو و بەرزكردنەوەی ئاستی پیشەیی كارمەندانیان.

باسمان لە پرۆژەیەكی نوێی سەنتەری میترۆو چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتی كرد بە ئامانجی كردنەوەی خولی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەنوسانی سوریا، هەوڵی جدی ئەدەن تا ئەو پرۆژەیە جێبەجێبكرێت و هەمئاهەنگی بكەن.


PM:03:00:16/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌