ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی شوبات ٢٠٢١ لەگەڵ ھاوکارانم ئاڤان جاف، سەرنووسەری گۆڤاری ژن، نەبەز رەشاد و لانە فارس خۆبەخش لە سەنتەری میترۆ، سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەرێز)(د.رێواز فایەق)،کرد.




ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی شوبات ٢٠٢١ لەگەڵ ھاوکارانم ئاڤان جاف، سەرنووسەری گۆڤاری ژن، نەبەز رەشاد و لانە فارس خۆبەخش لە سەنتەری میترۆ، سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەرێز)(د.رێواز فایەق) ، کرد.

بەناوی سەنتەری میترۆ زۆر سوپاسمان کرد، کە لە مەراسیمی راگەیاندنی راپۆرتی ساڵانەی میترۆ بەشدار بوو، وتەیەکی گرنگی پێشکەشکرد.

ھەروەھا باسمان لە رەوشی ئازادی میدیا و ئازادی بیرورا لە کوردستان کرد.
ھەردوولا ھاوڕابووین لەسەر ئەوەی كه مافی هەمووان لە ئازادی رادەربری و ئازادی رۆژنامەگری پارێزراو بێت؛ هەرەوەها باسمان لەوەشکرد کە میدیای ئەلکترۆنی لە ھەرێمی کوردستان پێویستی بە رێکخستنەوەو یاساییەکی مەدەنی پێشکەوتنخواز ھەیە.

لە دیدارەکە سەرۆکی پەرلەمان داوایکرد هومووان کار بکەین بە ئامانجی یاساییەک بۆ رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی کە پێچەوانەی بڕگەو ماددەکانی یاسای رۆژنامەوانی نەبێت، بەڵکوو تەواوکەری بێت.


PM:03:11:16/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌