ئەمڕۆ ٨ی شوبات ٢٠٢١ لەگەڵ ھاوکارانم لە تیمی سەنتەری میترۆ لە ھەولێر، سەردانی سەرۆکی داواکاری گشتی( بەرێز حاکم ئازاد حسن ئەحمەد) مان کرد.




ئەمڕۆ ٨ی شوبات ٢٠٢١ لەگەڵ ھاوکارانم لە تیمی سەنتەری میترۆ لە ھەولێر، سەردانی سەرۆکی داواکاری گشتی( بەرێز حاکم ئازاد حسن ئەحمەد) مان کرد.

سەنتەری میترۆ داوایکرد کە رۆڵی چاودێریکردنی فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لە ھەرێمی کوردستان کارا بکرێت، بە ئاڕاستەی پتەوکردنی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی یاساکان، بەتایبەت ئەو یاساییانەی پەیوەندی بە کاری رۆژنامەگەرییەوە ھەیە.

جەختمانکردەوە لەوەی کە کاربکرێت بۆ کە نابێت ھیچ رێنمایی و بڕیارێک جێگەی بڕگەو ماددەکانی یاسای رۆژنامەگەری بگرێتەوە، ھەماھەنگی بکەین بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری یاسایی.

سەرۆکی داواکاری گشتی رۆڵی سەنتەری میترۆی بەرز نرخاند و جەختیکردەوە کە دەزگاکەیان و سەنتەری میترۆ یەک ئامانج کۆیان دەکاتەوە، ئەویش چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساییە لەوانەش یاسای رۆژنامەگەری و زانیارییە، بەڵام ئێوە لە ھەموو حاڵەتێکدا بەرگری لە رۆژنامەنووسان دەکەن، بەتایبەتیش نابێ رێگە بدەین بەناوی ئازادییەوە رۆژنامەنووس ھانی تووندوتیژی بدات یان تەشھیر بکات.

داوایکرد ھەردوولا کۆبوونەوە و دیداری ھاوبەشمان ھەبێت، تا لە نزیکەوە قسە لەسەر ئازادی رۆژنامەنووسی و گرفتەکانی بکەین.


PM:03:12:16/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌