لە کۆبونەوەى سەنتەری میترۆ و وەزیری رۆشنبیری بەرێز حەمەی حەمە سەعيد، جەختیکردەوە کە بەردەوام پاڵپشتی لە ئازادی دەکات و راپۆرتەکەی سەنتەری میترۆی خوێندۆتەوەو هەندێ سەرنجی خستە روو.
داوامان لێکرد بریاری ژمارە 1ی ساڵی 2014 هەموار بکەنەوە.
ئەو لیژنەیەکی بۆ هەمواکردنەکە پێکهێناوە و دستبەکارن بۆ ئەو کارەو داوایکرد میترۆ وەک راوێژکار لە هەندێ کۆبونەوەی لیژنەکەبەشدار بێت.
جەختمانكردوە کە هەر بریارو رێنماییەکی نوێ نابێت لەگەڵ یاسای رۆژنامەگەری ناکۆک بن.