لەرۆژی شەهیدی شیوعییدا




رێزگرتن لە رەنگینی كۆمەڵگا و فرەیی سیاسی كۆمەڵگەی كوردستانی یەكگرتوو تر دەكات، كە شەقامێك باخێكی شار بەناو هاورێكانمانەوە نەبێت شار یان زەرد یان سەوز بێت، مانا بە كەلتوری شار و دێمۆكراتییەت نابەخشێت، با شار و باخچە و گەرەك و كۆڵانەكانی نوقمی رەنگینی فەرهەنگی و سیاسی و كۆمەڵایەتی شار بێت، گوزارشت لە فرەیی و رەنگینی نیشتمان و بزوتنەوەی نیشتمانی و سیاسی و ئەدەبی و فكری بكات.

لە رۆژی شەهیدی شیوعیدا و ناونانی باخچەیەكی ئەو شارە بە ناوی گیانبەختكردووانی حزبی شیوعی، داننانێكی درەنگ وەختە بە بەشداری ئەوان لە مێژووی شاری سلێمانی و خەباتی سیاسی شیوعییەكان بۆ ئازادی و بەختیاری ئینسان.

با درەنگ بێت... باشترە لەوەی هەر یەك رەنگ بێت.
دەستتان خۆش بێت شارەوانی و بەرێوەبەرێتی باخچەكان.


PM:03:15:16/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌