پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان دەستپێكرد




پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان دەستپێكرد
ئەمرۆ سێ شەممە لە شاری سلێمانی پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان كە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی دەكات، دەستیپێكرد، بریارە سێ رۆژبخایەنێت.

لە مەراسیمی دەستپێكی پرۆگرامەكە وتاری هاوبەشی سەنتەری METRO و رێكخراویCDO ، پارێزگاری سلێمانی ، نوێنەری كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، پێشكەش كران.

ئەمە سێهەمین خولە كە لەلایەن رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و سەنتەری میترۆ METRO، دەكرێتەوە خولەكەش بۆ رۆژنامەنوسانی (سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك، دهۆك و موسڵ)ە، هەروەها خولەكە بۆ رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان وەك ( كاكەیی، ئێزیدی، زەردەشتی، كلد و ئاشور- سریانی، بەهائیی، توركومانی، شەركەسی، ئەرمەنی، شەبەك، جو و صابئی)، لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك بەڕێوە دەچن.

ئامانج لە خولەكە بۆ بنیاتنانی توانستی بەشداربوانە لە بواری راپۆرت نوسین و چاودێریكردنی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری، لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانیان، دیاریكردنی مافی پێكهاتەكان بە یاساكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان.


PM:03:15:16/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌