میترۆ
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چەند کەس و لایەنێک هەوڵدەدەن خەڵکی کوردستان چەواشە بکەن.، ئاماژە بەوەشدەكات درێژە پێدەری كارەكانمان دەبین له چەسپاندنی سه روەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان.
داواکاری گشتی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، چەند کەس و لایەنێک هەوڵدەدەن خەڵکی کوردستان چەواشە بکەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، دەزگای داواکاریی گشتی وەکو سه ربازێکی ون، شەو و رۆژ کار دەکات، لە پێناو سەروەری یاسا و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیانی خوشەویست و بە هیچ شێوەیەک، کۆڵ نادەین لە راپەڕاندنی کارەکانمان.
لە راگەیەندراوکە دڵنیایی دەدات: "درێژەپێدەری كارەكانمان دەبین له چەسپاندنی سه روەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان".
دەقی راگەیەندراوەکە:
لای هەمووان ئاشكرایه كه دەزگای داواکاریی گشتی دەزگایەکی یاسایی سەربەخۆیە و رۆڵی بەرچاوی هەیه له پاراستنی سەروەری یاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤ و جێبەجێکردنی یاسا، بەڵام ئەو ماوەیە چەند کەس و لایەنێک دەستیان كردووه به شاڵاوێكی ناڕەوا لە دژی ئەم دەزگایە و ئه ندامەکانی و هەوڵدەدەن خەڵكی هەرێمی كوردستان چەواشه بکەن و به لاڕێدا بیانبەن و تانه له سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا یاسایی و شەرعییەکان دەدەن.
لەکاتێکدا دەزگای داواکاریی گشتی وەکو سەربازێکی ون، شەو و رۆژ کار دەکات لەپێناو سەروەری یاسا و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیانی خوشەویست، بە هیچ شێوەیەک کۆڵ نادەین لە راپەڕاندنی کارەکانمان و هەموو لایەك دڵنیا دەکەینەوە، كه درێژه پێدەری كارەكانمان دەبین له چەسپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان