میترۆ
ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان لەسەر داوای دەستەی دەسپاکی هەرێم، بڕیاریدا بە پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت بە بینینی کەیسەکانی گەندەڵی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، پێكهێنانی ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌كه‌یان بووه و پێشتر به نووسراوێك داوای پێكهێنانی دادگاكه‌یان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی شوباتی 2021 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م هه‌نگاوه كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خێراكردنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كیسه‌كان له دادگا.