پێنجەم کۆرسی راهێنانی رۆژنامەنوسانی پێکهاتەکان لە شاری هەولێر كۆتای هات



میترۆ
ئەمرۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی‌ ئازاری‌ 2021، کۆتا رۆژی پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسی پێکهاتەکان بە ئامادەبوونی جێگری کونسڵی ئەمریکا لە هەولێر خاتوو ( کەیتی کایزەر) كۆتایی‌ هات و له‌دوای‌ ته‌واو بوونی‌ كۆرسه‌كه‌ش به‌شداربووان برِوانامةى به‌شداریكردنیان پێبه‌خشرا. 

له‌ به‌رواری‌ 27ی‌ شوباتی‌ 2021، بە ئامادەبونی نوێنەری کونسوڵیەی ئەمریکا لە شاری هەولێر ، بەرێزان وەزیری کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوبەری گشتی کاروباری پێکهاتەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، نەقیبی رۆژنامەنوسانی کوردستان،  نوێنەرانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ، ژمارەیەکی بەرچاو لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و دەزگاکانی راگەیاندن، مەراسیمی کردنەوەی پێنجەم کۆرسی راهێنانی رۆژنامەنوسانی پێکهاتەکان لە شاری هەولێر کرایەوە.  
   
له‌ كۆرسه‌كه‌دا رۆژنامەنوسانی پێکهاتەکان رادەهێنران لەسەر بابەتەکانی وەک بنەماکانی کاری رۆژنامەوانی ، مافەکانی مرۆڤ و مافی پێکهاتەکان بە گوێرەی یاسا ناوخۆیی و رێکەوتنامە  نێودەوڵەتیەکان و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی بەشداری پێکهاتەکان لە بواری میدیادا.

ئەم پرۆگرامە لەلایەن رێکخراوی CDO  و سنەتەری METRO  و بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کونسوڵیەکەی لەشاری هەولێر جێبەجێ كرا و تا ئێستا توانیویەتی 102 رۆژنامەنوس رابهێنێت و بریار وایە لە داهاتودا لە رێگەی چەند چالاکیەکەوە پەیوەندی و تۆربەندی نێوان ئەم رۆژنامەنوسانە بەهێز بکرێت.


PM:04:18:04/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌