هه‌ولێر: رێكخه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ له‌گه‌ڵ كونسوڵی‌ گشتی‌ ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌



میترۆ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 5ی‌ ئازاری‌ 2021، ڕه‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ و دیاری‌ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ، ئاڤان جاف، سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ژن، له‌گه‌ڵ کلێمنس سێمتنەر، كونسوڵی‌ گشتی‌ كۆماری‌ ئه‌ڵمانیای‌ فیدراڵ، كاترین یاشكه‌، كونسوڵی‌ كاروباری‌ سیاسی‌ له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌. 

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ گشتی‌ و به‌ تایبه‌تیش ڕه‌وشی‌ ئازادی‌ میدیا بوو. 

له‌ دیداره‌كه‌دا ڕێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ متیرۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ ڕۆژنامه‌نوسان باسی‌ له‌و گرفتانه‌كرد كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م خانمانی‌ میدیاكار و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌بێت ژینگه‌یه‌كی‌ له‌بار بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ خانمان بتوانن به‌ ئازادانه‌ كاری‌ میدیای‌ خۆیان بكه‌ن. 

لای‌ خۆشیه‌وه‌ دیاری‌ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ میترۆ باسی‌ له‌ ئازادی خۆپیشاندان، ئازادی سیاسی و  یاساکان و پێشێلکردنی سەروەری‌ لە هەرێمی کوردستان.



PM:04:31:05/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌