لە سنە چالاكوانێكی‌ کورد بە 15 ساڵ بەندکردن سزادرا



میترۆ
دادگای شۆڕشی سنە سزای 15 ساڵ بەندکردنی بەسەر چالاكوانێكی‌ مەدەنی کورددا سەپاند. بەڵام پارێزەرەکانی دەڵێن بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەو تاوانەی دراوەتە پاڵ چالاکڤانەکە، نییە.
 
لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە سەرەتای ئەم هەفتەیە بە "تاوان"ی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سزای 15 ساڵ بەندکردنی بەسەر حوسێن کەمانگەر، چالاکڤانی مەدەنی خەڵکی شاری کامیاراندا سەپاندووە . 
 
بەپێی هەواڵەکە، پارێزەرەکانی ئەو بەندکراوە رایانگەیاندووە، دادگای سنە بەڵگەی لەبەردەستدا نەبووە بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتە و تەنیا پشتی بە تۆمەتەکانی هێزە ئەمنییەکان بەستووە، بۆیە تانە لە بڕیارەکە دەدەن و داوا دەکەن دادگای پێداچوونەوە سزاکە هەڵوەشێنێتەوە.
 
حوسێن کەمانگەر مانگی یەکی ساڵی 2019 لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو. 




PM:01:43:31/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌