میترۆ
سه‌رنوسه‌ری گؤڤاری ژن ره‌خنه له شێوازی ده‌ربڕینی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گرێت و داوا له هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات بێده‌نگ نه‌بن و ئه‌و ئه‌ندامه‌یان سزا بده‌ن.
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان هاوڕێ مه‌لا ستار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به "مێینه" وه‌سفكرد.
ئاڤان جاف سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژن و رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: به‌شێكی زؤری ئه‌و فشارانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌نجامی به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی رۆڵی سه‌ركرادایه‌تی ژنه له ناوه‌نده‌كانی بڕیار، ووتی " رووداوه‌كانی ئه‌مرۆ سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، ئه‌گینا په‌رله‌مانتار چۆن زات ده‌كات ده‌سته‌واژه‌ی مێینه بۆ سوكایه‌تی به‌كار بهێنێت كه سه‌رؤكی په‌رله‌مانه‌كه‌ی ژنه".
ئاڤان داوا له هاوسه‌رؤكه‌كانی یه‌كێتی ده‌كات كه حزبه‌كه‌یان ئه‌ندامی سۆسیال دیموكراتی نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌م سوكایه‌تی قبوڵ نه‌كه‌ن ووتی " داوایان لێده‌كه‌ین سزای ئه‌و یٔه‌ندامه‌یان بده‌ن و هه‌روه‌ها فراكسیۆنه‌كه‌شیان جۆری ئه‌و سزایه رابگه‌یه‌نن نه‌ك ته‌نها ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن".
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژن باسیله‌وه‌شكرد یٔێستا له‌گه‌ڵ چالاكوانی تری مافه‌كانی ژنان، سه‌رقاڵی ناردنی نامه‌یه‌كن به‌و ناوه‌رؤۆكه بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی رووداوی "پێڵاو هاویشتن" به ئاراسته‌ی سته‌یجی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیؤنی نه‌وه‌ی نوێ، ووتی " ئه‌و ره‌فتاره بؤ هه‌موو دامه‌زراوه‌ی یاسادانانه و گوزارشتێكی یٔێجگار گه‌وره‌یه له‌وه‌ی ململانێی سیاسی گه‌یشتۆته چ ئاستێك" جه‌ختیكرده‌وه " ده‌بێت رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵی نزیكبونه‌وه له مه‌وعیدی هه‌ڵبژاردنه‌كان هانی لیسته ركابه‌ره‌كان بده‌ن ململانێیی سیاسی مه‌ده‌نیترو شارستانیتر بێت نه‌هێڵین دابه‌زێت بۆ ئه‌و یٔاسته‌ی ئه‌مرۆ گوزارشتی لێكرا"