میترۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له جیهاندا و ڕایگه‌یاند، ڕه‌وشه‌كه به ئاڕاسته‌یه‌كی هه‌ڵدا ده‌ڕوات، بلینكن به‌ڵێنیش ده‌دات " كه به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ بكات له هه‌ر شوێنێكی جیهاندابێت.
له‌میانی خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له جیهان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌رجه‌م ئامڕازه دیبلۆماسییه‌كانمان به‌كار ده‌هێنین بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ و لێپێچینه‌وه له‌وانه‌ی كه پێشێلكاری ده‌كه‌ن".
جه‌ختیشی كردۆته‌وه له‌وه‌ی، سه‌رۆك بایدن دژایه‌تی "هه‌ر پێشێلكارییه‌ك ده‌كات له مافه‌كانی نرۆڤ له هه‌ر شوێنێكدا ڕووبدات، به‌بێ چاوپۆشی لێبكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌و پێشێلكارییانه‌كردووه كه به‌رامبه‌ر موسوڵمانه‌كانی ویگۆر له هه‌رێمی شینگیانگی چین ده‌كرێن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری دیكه‌دا له جیهاندا له‌وانه‌ش، سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران له میانمار له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ڕوسیا و توندوتیژییه‌كان دژی خۆپیشانده‌ران له بێلاڕوس و ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر دانشیتوانی یه‌مه‌مه‌ن ئه‌نجام ده‌درێن.
له‌باره‌ی سوریاشه‌وه باسی له‌و پێشێلكارییانه‌كرد كه ڕژێمی سوریا ئه‌نجامیداون، له‌وانه‌ش له سێداره‌دان و ئه‌شكه‌نجه‌دان.
بلینكن ئاشكراشیكردووه، سه‌رجه‌م ئامڕازه دیبلۆماسییه‌كانمان به‌كارده‌هێنین بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ و لێپێچینه‌وه له‌وانه‌ی پێشێلكاری دكه‌ن، جه‌ختیشی له‌وه‌كردۆته‌وه، " واشنتن هه‌میشه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كات" به‌نمونه‌ش سزاكانی ئه‌مدواییانه كه هه‌ریه‌ك له ڕوسیا و میانمار و چینیان كرده ئامانج.