​وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لە عێراق و هەرێم هەوڵی سنوردارکردنی میدیا دەدرێت



میترۆ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پارتی و یەکێتی خاوەنی هەواڵگری و ئاسایشی تایبەت و جیاوازی خۆیانن، دەشڵێت، لە عێراق و هەرێم هەوڵی سنوردارکردنی میدیا دەدرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤدا بڵاویکردەوە، لە ئابی ٢٠٢٠دا هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ٥٠ خۆپیشاندەر و چالاکوان و رۆژنامەنوسیان لە دهۆک و زاخۆ دەستگیرکردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، هەوڵیانداوە ئازادی رادەربڕین و ئازادی میدیایی سنوردار بکەن.

هەر بەپێی راپۆرتەکەش گەندەڵی و نەبوونی شەفافیەت، کێشەیەکی گەورەی حکومەتی عێراقە و ئەوانەی لە گەندەڵی تێوەدەگلێن، بەهۆی پارەوە دەبەخشرێن، واتە لەو پارەیەی لە گەندەڵی دەستیان دەکەوێت، بەشێکی دەبەخشن تاکو بەرپرسەکان لێیان خۆش بن. دەشڵێت، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەشدارن لەم گەندەڵییانەدا.

٤٥ ساڵە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵانە راپۆرتی تایبەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە رووی سیاسی و کاری رێکخراوەیی لە جیهاندا بڵاودەکاتەوە، کە تیایدا باس لەو وڵاتانە دەکات کە زۆرترین پێشێلکاریی مافی مرۆڤ تێیاندا روودەدات.



AM:10:46:01/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌