میترۆ
کچە پەیامنێریکی کەناڵێکی ڕوسی لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا توشی حاڵەتێکی سەیرو چاوەڕواننەکراو بوویەوە کاتێک لەناکاودا سه‌گێك مایکەکەی ده‌ستی ڕفاند، ئەوەیش به‌دوایدا ڕای کردبۆئەوەی لێبسێنێتەوە.
نادیجدا سیریزكینا، په‌یامنێری كه‌ناڵی "MIR 24"ی ڕوسی سەرقاڵی ڕووماڵکردنی هه‌واڵه‌كانی كه‌شوهه‌وا بوو بۆ کەناڵەکەی، لە ناکاودا سه‌گێك مایكرۆفۆنەکی ده‌ستی ڕفاند.
لەكۆتایی په‌خشه‌كه‌دا سیریزکینا، دوای ئەوەی مایکەکەی لە سەگەکە وەرگرتووەتەوە دەڵێت، "پێدەچێت ڕه‌نگاوڕه‌نگی مایكه‌كه سه‌رنجی سه‌گه‌كه‌ی ڕ‌اكێشا بێت، سەگەکە ناوی (مارتن)ە، سه‌گێكی باش و جوانە، بۆیە بڕیارمداوە چەند ڕۆژێکی تر سه‌ردانی بکەمەوە".
ئەو دەمەی په‌یامنێره‌كه به‌دوای سه‌گه‌كه‌دا ڕای ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی مایكه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، کەناڵەکە پەخشی خۆی ڕانەگرتووە و بەردەوام بووە.