سه‌نته‌ری‌ میترۆ پێشوازی لە رێكخراوی‌ Internews كرد



میترۆ
ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ 6ی‌ ئازاری‌ 2021، تیمی رێكخراوی Internews، (دونیا مەردان) بەڕێوەبەری پرۆژەی دەنگەكانمان، رابەر تەلعەت رێكخەری پرۆژە كە سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆیانكرد، سه‌ردانه‌كه‌ بە ئامانجی هەمئاهانگی زیاتر بوو بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دەنگەكانمان.

له‌ دیداره‌كه‌دا، دوونیا مەردان هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دەنگەكانمان كرد و بە پێویستی زانی میترۆ لە هەموو پرۆژەكان وەك هاوبەشێكی ئەنتەرنیوز ئامادەیی و هاوكاری پرۆژەكانی تریش بكات و هه‌روه‌ها سوپاسی سەنتەری میترۆی كرد كە لە هەندێ وێستگەی كاركردن هاوكار و دەستپێشخەری هەبووە.

لە به‌شێكی‌ دیكه‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ ئاستی جێبەجێكردن و هەمئاهەنگی نێوان هەردوو رێكخراو كرا و میترۆ هەندێ پێشنیازی تازەی‌ پێشكەشكردن بە ئامانجی ئەوەی ئەنتەرنیوز زیاتر گەشەبكات و ببێتە ناوەندی سەرەكی بۆ پێگەیاندنی كچان و ژنانی میدیاوان.

Internews ، رێكخراوێكی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە ساڵی 1982 لە ئەمریكا دامەزراوە لە 90 وڵاتی جیهان ئۆفیسی هەیە، كار دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دامەزراوەكانی میدیا لە جیهاندا بە ئامانجی پێدانی زانیاری راست بە خەڵك و بەزكردنەوەی توناكانیان.

لە دوو ساڵی رابردودا پێكەوە كۆمەڵێك چالاكیمان بەرێوەبرد كە دیارترینیان راهێنانی بەرزكردنەوەی ئاست و توانای‌ ژنانی‌ میدیاكار و ژنانی عێراق و هەرێمی كوردستان بوو، هەروەها دروستكردنی داتابەیسێكە بۆ ژتانی دیارو پسپۆری بوارە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی عێراقی و هەرێمی كوردستان.

پرۆژەی دەنگەكانمان كە ئەنتەر نیوز بە هاوكاری سەنتەری میترۆو رێكخراوی ئەوان جێبەجێدەكرێت   لایەن SIDA Swedish International Development Cooperation Agency سپۆنسەر كراوە كە ئاژانسێكی حكومی سویدیە كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە جیهان و بە هاوكاری رێكخراوە ناوخۆییەكان كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی سوید بۆ گەشەپێدان لەسەرتاپای جیهان.


AM:11:44:06/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌