میترۆ
بهشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سهرجهم دهزگاكانی ڕاگهیاندن و ڕۆژنامهنووسان و میدیاكاران ئاگادار دهكاتهوه لهوهی ههر كهسێك ڤاكسینی كۆرۆنای وهرنهگرتووه سهردانی بنكهكانی پێدانی ڤاكسین بكهن بهپێی ئهو ڕێنماییانهی كه لیژنهی زانستی دایناوه.
ئهمڕۆ سێشهممه 6ی ئازاری 2021، بهشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له ئاگادارییهكدا ئاماژهی بهوهداوه، لەبەر ئەوەی پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان ڕۆژانە لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بەرکەوتەیان زۆرە لەگەڵ هاوڵاتیان و سەردانی زۆر لە شوێنەکان دەکەن و دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، بۆیە بە پێویستی دەزانین بەپێی شوێنی جوگرافی لە سنوری شاری هەولێر ڕاگەیاندنکاران و ڕۆژنامەنووسان ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەربگرن لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بە پێی ئەو ڕێنماییانەی کە لیژنەی زانستی دایناوە.
دهقی ئاگادارییهكه:
بۆ/گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکاران بابەت/ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا لەبەر ئەوەی پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان ڕۆژانە لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بەرکەوتەیان زۆرە لەگەڵ هاوڵاتیان و سەردانی زۆر لە شوێنەکان دەکەن و دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، بۆیە بە پێویستی دەزانین بەپێی شوێنی جوگرافی لە سنوری شاری هەولێر ڕاگەیاندنکاران و ڕۆژنامەنووسان ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەربگرن لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بە پێی ئەو ڕێنماییانەی کە لیژنەی زانستی دایناوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٢٠٢١/٤/٦