سه‌ردانی‌ ڕێزان شێخ دلێر بۆ میترۆ




میترۆ
ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەنگین عبدالله ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سالار مەحمود ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، مەولود شێنەیی  و حەیدەر بەرزنجی بەرێوەبەری رێكخراوی رەنگەكان بۆ گفتوگۆی رۆشنبیری گشتی سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆیانكرد و له‌لایه‌ن رێكخه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ میترۆوه‌ پێشوازییان لێكرا. 

سه‌ردانه‌كه‌یان دەرفەتێك بوو بۆ گفتوگۆ دەربارەی وێستگەكانی بەر لە دەنگدان و كاتی دەنگدان و دوای دەنگدان بە یاسای بودجەی ئیتحادی، یاسای هەمواركردنی دادگای ئیتحادی و هەڵوێستی كوتلە سیاسییەكان بە تایبەتیش تیمی كوردستانی.
سوپاس بۆ زانیارییە گرنگەكانی خاتوو رێزان خان و دەوڵمەنكردنی گفتوگۆكان لە لایەن خاتوو رەگین و كاك سالار.
خۆشحاڵبوین بۆ هەڵسەنگاندنیان بۆ كارو هەڵوێستەكانی سەنتەری میترۆ.



AM:11:12:07/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌