هه‌ڵوێستی‌ سەنتەری میترۆ لەسەر قەدەغەکردنی ژن نیوز له‌ توركیا




میترۆ
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی‌ لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ڕەخنە لە بڕیارەکەی توركیا دەگرێت بۆ قەدەغەکردنی ئاژانسی ژن نیوز لەناو تورکیا و دەڵێت: لە هەر شوێنێك پێشێلکاریی هەبێت لێی بێدەنگ نابین بەتایبەت ئەگەر پێشێلکارییەکە بەرامبەر بە ژن بێت.

توركیا فشارەکانی بۆسەر ئاژانسی ژن نیوز زیاد کردوە و وێڕای دەستگیرکردنی پەیامنێرێکی ئەو ئاژانسە"بێریتان جان ئۆزەر" لە بەرەبەیانی 5ی ئەم مانگە لە ئامەد، ڕۆژی دواتر ئاژانسەکەی لەناو تورکیا قەدەغە کرد، هەرچەندە لە وڵاتانی ئەوروپاوە ماڵپەڕی ئاژانسەکە بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان، بەڵام لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕێگای کارکردنیان پێنادرێت، فلتەر کراوە و هاوڵاتیانیش ناتوانن بابەتەکان بخوێننەوە.

قەدەغەکردنی ژن نیوز و ئەو فشارانەی لەسەر ڕۆژنامەنووسانی ژن دورستی دەکات، ناڕەزایی لێکەوتوەتەوە و لەوبارەیەوە ئاڤان جاف، ئەندامی سەنتەری میترۆ و سەرنووسەری گۆڤاری ژن بە ڕۆژنیوزی وت: لە هەر وڵاتێک توندوتیژیی بەرامبەر بە ژن زۆر بوو، ئەو وڵاتە چەند هەنگاوێك لە دواوەیە لە پرۆسەی دیموکراسیی، ئەوەی ئێستا لە تورکیا ڕوودەدات  پێشێلکارییە بە خودی مرۆڤ، بەتایبەتیش ترسە لە دەنگی ژن، چونکە ژنان لەتورکیادا دەیان جار توانیویانە ڕای گشتیی بوروژێنن.





PM:12:15:08/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 4692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌