میترۆ
(زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌قه‌سری قه‌یسه‌ری) وای له شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرد كه پرۆژەیەك راگەیه‌نێت كە بریتییە لە كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵی خاكی زیاتر لە 300 شار‌و ناوچەی جیاجیای كوردستان و له پێشه‌نگایه‌كدا نمایشی بكات.
ئەمڕۆ 21 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای خەباتی سیاسی، کوردایەتی، رووناکبیری و رۆژنامەگەری، مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد تێپەڕدەبێت و ساڵانە خەڵاتی زێرینی بلە پێشكەش بە چەندین كەسایەتی و رێكخراو دەكات كە لە بوارە جیاجیاكاندا كەلێنێكی دیاریان لە ژیانی كوردایه‌تی پڕكردۆتەوە و خزمەتیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه و پابەندبوون بە رێنماییە تەندوروستیەكان، بڕیاردار ئەمساڵ ئه‌و مه‌ڕاسیمه به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
به‌وبۆنه‌یه‌وه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی نیسانی 2021، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێشانگایەکی له هۆڵی خاك کردەوە کە خۆڵی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی تیا نمایشکرابوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند" باوكم زۆر سه‌رسام بوو به‌و دێڕه شیعره‌ی كه ده‌ڵێت (زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی وه‌ته‌ن ناده‌م به قه‌سری قه‌یسه‌ری) بۆیه بیرم كرده‌وه له‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك له ژێر ئه‌و ناونیشانه بكه‌م و خۆشه‌ویستی خاكی كوردستان ده‌ر بخات.
وتی،" یه‌كه‌مجار مشتێك خۆڵی ژێر دارتووه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی كه ئێستا گه‌له‌ری زاموایه له سلێمانی، وه‌كو دیارییه‌ك بردمه سه‌ر مه‌زاره‌كه، له‌دوای ئه‌وه بیرمكرده‌وه كه بیكه‌م به پڕۆژه‌یه‌ك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه ئه‌و خاكه‌یه كه به‌درێژای چه‌نده‌ها ساڵه شه‌ڕی له‌سه‌ر كراوه و ئه‌م خاكه كه ته‌ماشای ده‌كه‌ین هه‌ریه‌كه و ڕه‌نگێكه و هه‌ریه‌كه‌و بۆن و جوانیه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هه‌ر یه‌كێك له‌و خۆڵانه‌ی نمایشكراوه هی كوردستانی گه‌وره‌یه.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، داواشی له هاوڵاتیانی كوردستان كرد كاتێك سه‌ردانی پێشه‌نگاكه ده‌كه‌ن هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستانی تێدانه‌بوو بۆمان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی نمایشی بكه‌ین.