لە گردبونەوەدا روماڵی راستەوخۆ قەدەغەیە




میترۆ
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت كە پەیامنێران یاسا رێگەی پێداون روماڵی چالاكی گشتی بكەن، هەر كەس و لایەنێكی رەسمی و نارەسمی رێگری لەو مافە بكات، ئەوە رێزی لە یاسا نەگرتووە و دەبێت سزا بدرێت.

لە كاتی روماڵی گردبونەوەیەكی دانیشتوانی (گەرەكی ژین) لەناحییەی دارەتووی پارێزگای هەولێر، دژ بە  كەمی ئاوی خواردنەوە، رێگری كرا تیمی ئاژانسی وڵات ( تەمەن عبدالله عولا، محمد خلیل شوانی) روماڵی گردبونەوەكە بكەن.

تەمەن عبدالله  بە میترۆی ووت لەكاتی روماڵكردنی ئەو گردبونەوەیە رێگریمان لێكرا و هێزێكی ئەمنی دەستیگرت بەسەر كەلوپەلی رۆژنامەنوسیمان و پێییان ووتین " ممنوعە".

تەمەن ووتی" بۆ كەناڵی تر روماڵی راستەوخۆ قەدەغە نەبوو بەڵام بۆ ئێمە قەغەكراو نزیكەی كاتژمێرێك كەلوپەلەكانیان لای خۆیان گلدایەوە" وتیشی" كە گردبونەوەكە تەواوبوو كەلوپەلەكانیان رادەستكردینەوەو وتیان فەرموو بڕۆن".

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت كە پەیامنێران یاسا رێگەی پێداون بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ روماڵی چالاكی گشتی بكەن، هەر كەس و لایەنێكی رەسمی و نارەسمی رێگری لەو مافە بكات، ئەوە رێزی لە یاسا نەگرتووە و دەبێت سزا بدرێت.


PM:10:18:08/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 3436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌