سەندیکانی پارێزەران سزای ئەندامێکی خۆیدا





میترۆ
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ڕایگەیاند، پارێزەرێکی ئەندامی ڕێکخراوەکەیان لەسەر پێشێلکارییەکی یاسایی بەرامبەر بە بریکارەکەی، بۆ ماوەی شەش مانگ لە کاری پارێزەرایەتی سڕکرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بڵاویکردەوە، پارێزەر (ئا.ن.س) بەبێ ڕەزامەندی‌ بریکاردارەکەی‌، هەستاوە موڵکی‌ بەناوی‌ کوڕەکەی‌ کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای‌ ئەوەی‌ بۆ لیژنەی‌ بەرزەفتی‌ سەندیکای‌ پارێزەرانی‌ کوردستان سەلمێندرا، بڕیار درا بە سزادانی‌ بە سزای‌ ڕاگرتن لە کاری‌ پارێزەرایەتی‌ بۆ ماوەی‌ شەش مانگ .

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای‌ پێداچوونەوە بڕیارەکە پلەی‌ بنبڕی‌ وەرگرتووە .





PM:02:12:13/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌