میترۆ
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌به‌غدا په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و دادگای تەمیزی هەرێم ده‌گات‌و داواده‌كات پێداچوونەوە بکەن، ده‌شڵێت:"کۆمەڵێک ڕاگیراوو سزادراو لەگرتوخانەکان‌و خانەکانی چاکسازی هەن له‌هه‌رێم، ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم و دادگای تەمیزه لەیەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە بەپێی بەرنامەیەکی گونجاو کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو ڕاگیراوو سزادراوانە بەسزادراوانی بادینانیشەوە بۆ نێوخێزانەکانیان".
ئاره‌زوو مه‌حمود ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نوسیویه‌تی:"ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە، لەمساتەوە تا جەژن زیاتر لەھەر کاتێک خێزانەکان بەیەکەوە کۆدەبنەوەو موسوڵمانان زیکرو بەخشینەکانیان زیاد دەکەن‌و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر دەبن‌و دەستی ھاوکاری زیاتر درێژدەکرێت بۆ نەخۆش‌و لێقەوماو بێ دەرەتانان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "لەھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ڕاگیراوو سزادراو لەگرتوخانەکان‌و خانەکانی چاکسازی هەن، ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم‌و دادگای تەمیزی هەرێمە لەیەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە بەپێی بەرنامەیەکی گونجاو کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو ڕاگیراوو سزادراوانە بەسزادراوانی بادینانیشەوە بۆ نێوخێزانەکانیان".